ناسرەدین شا خەیاتباشییەکی ئەبێ لە تاران...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  847 بینین

ناسرەدین شا خەیاتباشییەکی ئەبێ لە تاران، ئەبێ بە ساقەی تۆ، خەیاتەکانی سنە لە مزگەوتی «پیرعومەر» پرسەی بۆ دائەنێن. کابرایەکی کورتاندوریش پەستەکێک لەبەر ئەکا و سووژنێک ئەکا بە پەستەکەکەیا و کشتەکێک ئەخاتە ئەم لا و ئەو لای ملی و ئەچێ لە ژووری پرسەکەدا دائەنیشی. یەکێ لە خەیاتەکان ئەمەی پێناخۆش ئەبێ، پێی ئەڵێ: هەستە بچوورە دەرەوە. ئەویش ئەڵێ: «بنیشم بە سەکینە خانمی ژنتەوە! بۆ چی ئێمەگەل ئەهلی تەقەڵ نین؟»