شێخ عومەری بیارە هێسترێکی لە خانەقادا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1233 بینین

شێخ عومەری بیارە هێسترێکی لە خانەقادا ئەبێ و ئەتۆپێ، لە پاشا چەند ساڵێک چەند پیاوێکی خەڵکی هەورامانی تەخت دێف بۆ بیارە بۆ زیارەتی شێخ. شێخ لێی ئەپرسێ: ڕۆڵە تاتەت کەی عەمر خواش کەردەن؟ ئەویش ئەڵێ: ساقەت بۆ! ئا ساڵە هەسەرەکەو شێخی بە ڕەحمەت و خوای شێ، تاتەم تۆپا». کابرا لە ڕووی هەڵنایە بڵێ ئەو ساڵە ئێسترەکەی شێخ تۆپی هەر ئەو ساڵە باوکم مرد. ناچار بەو جۆرە ئەڵێ.