کابرایەکی مارنجی کچێکی دابوو بە کابرای...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  554 بینین

کابرایەکی «مارنج»ی کچێکی دابوو بە کابرایەکی «موژژ»ی [مووچش]. شەوێ کە کابرا ئەچێتە پەردە سەیر ئەکا بووکێ کچ نییە و ژنە. ئەچێتە لای باوکی کچ و دەردەدڵ ئەکا ئەڵێ: قوربان! کچەکەت ژن بوو. باوکی کچ ئەڵێ: ئەی ئەتەوێ پیاو بێ! زاوا ئەڵێ: مەبەستم ئەوەیە کە کون کرابوو. خەزوور ئەڵێ: ئەی ئەتەوێ بێ کون بێ!

زاوا ئەڵێ: ئەمەوێ عەرزت بکەم کە کوزی داوە. خەزوور ئەڵێ: یەعنی ئەتەوێ قنگ بدا! زاوا ئەڵێ: مەبەستم ئەوەیە بە بێگانەی داوە. خەزوور ئەڵێ: ئەی ئەتەوێ بە باوکی بدا! زاوا ئەڵێ: قوربان مەبەستم ئەوەیە کە ئەم کچەت قەحبەیە. خەزوور ئەڵێ: هەی بێ ئەقڵ! کە واتە تۆ بە تەمابوویت کە قنگدەر بێت!