لەو سەرە مەلایەک بە منداڵانی ئەخوێند ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  441 بینین

لەو سەرە مەلایەک بە منداڵانی ئەخوێند، یەکێ لە قوتابییەکانی دایکێکی زۆر جوانی هەبوو بێوەژن بوو. مەلاکە چووبوو بۆ خوازبێنی ئافرەتەکە شووی پێ نەکردبوو.

لە سبەینێی ئەو ڕۆژەدا مەلاکە دارکارییەکی باشی کوڕەکەی کرد و پێی وت: هەتیو بۆ چی چوویت بە دایکت وتووە کە مامۆستام کێری زلە؟ کوڕەکە چووەوە بۆ لای دایکی و شکاتی کرد و ئەم قسەیەی بۆ گێڕایەوە، دایکە کە ئەم قسەیەی بیست ئیتر ساز بوو بۆ ئەوە شوو بە مەلا بکا.