دوو کابرای ئەو وڵاتی دزەیییە هاوڕێی کۆ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  505 بینین

دوو کابرای ئەو وڵاتی «دزەیی»یە هاوڕێی کۆن بوون و چەند ساڵێک لە یەک دوور کەوتبوونەوە. ڕۆژێک لە ناکاو لە دوو ڕیانێکا تووشی یەک ئەبن و دەست ئەکەنە ملی یەک و چاک و چۆنی لەگەڵ یەک ئەکەن. ئەمجا ئەکەونە هەواڵ پرسی یەک. یەکێکیان بەوی کەیان ئەڵێ: برا هەنووکە کوویت و کوو نیت؟ ئەڵێ: بەخوا برا زۆر چاکم و لە خودا بەزیاد بێ لە چ شتان ناتەواویم نییە. ئەمجا ئەو لەو ئەپرسێ، ئەڵێ: ئەتۆ کوویت؟ ئەڵێ: برا لە من مەپرسە من زۆر خراپم! ئەڵێ: لۆ؟ ئەڵێ:

کوڕە! ژنێکم هەیە ناوی زەمزەمە
سەری بە تەمە و قوونی بە خەمە
من هەر لۆی دێنم هەر دەڵێ کەمە
دەچم دە گەڕێم لەم شار لۆ ئەو شار
شتی لۆ دێنم بە کۆڵ و بە بار
من دەرێم: هانێ
ئەو دەرێ: کانێ!