ژنێک هەبوو لە وڵاتی سلێمانی باجی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  478 بینین

ژنێک هەبوو لە وڵاتی سلێمانی «باجی تەلیس»ی ناو بوو. بلامانێ ناوی خەراپ دەرچوو بوو. جا ئەچووە شوێنیان و ئەیویست ئەو ناوە لە خۆی داشۆرێتەوە ئەیوت: ئەیەڕۆ من هێشتا فێری قسە نەبووم، نازانم چۆن ناو و شۆرەتی وا ئەخەنە شوێنم؟ من تەنانەت ئەو خەڵکە ئەڵێن «دار بەڕوولە» من هەر ئەڵێم

«دار بڕەلوولە». ئێستە من چۆن فرمانی تر ئەزانم؟