لەو سەرە لە گوندێک ژنێک هەبوو باجی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  708 بینین

لەو سەرە لە گوندێک ژنێک هەبوو «باجی ئامان»ی ناو بوو، ئێواران لە پاش ئەوە کە نانەکی ئەکرد، دیزەیە ئاوی ئەخستە تەنوورەکە و ئەیوت: ئەگەر بوو، بوو، ئەگەر نەبوو، ئاوی هەویر! نەشیان ئەزانی مەبەستی لەم قسەیە چییە؟ ئەویش لە ئاخرا دەری بڕی و وتی: مەبەست ئەوەیە کە ئەگەر ئەو شەوە لەگەڵ حەمە مرادی مێردما ئیشی شەرعیمان کرد ئەوا بەو ئاوە مەلە ئەکەین، خۆ ئەگەر نەشبوو ئاوەکە بۆ ئاوی هەویری نانی!