کابرایەکی خۆشناو چووبووە موسڵ هیچ جارێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  509 بینین

کابرایەکی خۆشناو چووبووە موسڵ. هیچ جارێکی تر موسڵی نەدیبوو. کە گەڕایەوە بۆ وڵات، خزم و کەسوکار دەوریان دا و باسی مووسڵیان لێ پرسی: چۆنە چۆن قسە ئەکەن. وتی: بە خودای بابم هەموو بە حاربی قسانی دەکەن. تەنها نوێژەکەیان نەبێ بە کوردی دەیرێن. چ بڕان کوردی گوتن بە سەر زاریانا نایەت!