کابرایەک لە ئاواییەکا بە لای ماڵێکا ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  467 بینین

کابرایەک لە ئاواییەکا بە لای ماڵێکا تێئەپەڕێ، سەگی ماڵەکە هات پەلاماری دا. ئەمیش بەردێکی بۆ هەڵگرت و بۆی هاوێشت، دەم و ددانی سەگەکەی شکاند.

کابرای خاوەن سەگ کابرای تری کێش کرد و چوو بۆ لای مەلا بۆ شکات. هەردووکیان

لەبەردەم مەلادا ڕاوەستاون و مەلا لە کابرای بەرداوێژی پرسی: چی ئەڵێیت؟ ئەویش وتی: جەنابی مەلا تۆ ئێستە ئەگەر سەگ بیت لە بۆم بێیت و قاچم بگریت چۆن دەست نادەمە بەرد و سی ددانت بشکێنم. لە؟ خاوەن سەگی پرسی: تۆ ئەمجا چی ئەڵێیت؟ ئەویش وتی: جەنابی مەلا ئێستە تۆ سەگ بیت و لەبەر دەرگا وەرکەوتبی بەردێکت بە ناو دەمتدا بدەن سی ددانت بشکێنن ئاخر چۆن بۆی ناچی؟

مەلاش کە ئەمەی دی وتی: سەگەکە گەورە بوو یا کچکە؟ کابرا وتی: قوربان! زۆر زل بوو، چوار هێندەی جەنابت ئەبوو! مەلا وتی: کە واتە من گچکەم، جارێ ئەم شەرعە بە من ناکرێ!