کابرایەکی کورد شێخ بوو بە میوانیان ماری...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  481 بینین

کابرایەکی کورد شێخ بوو بە میوانیان. ماریفەتێکی زۆری لەگەڵ نواند. پاش ئەوەی کە شێخ تۆزێ ماندوویی حەسایەوە. هەستا چوو بۆ مزگەوت؛ بۆ نوێژ. کابرا کە چووە ژوورەوە سەیری کرد تانجییەکیان هەبوو، تانجییەکە چووە لە شوێنەکەی شێخ لێی کەوتووە. کابرا ڕووی تێکرد وتی: دە هەستە بچۆ بەو لاوە ئێژی قوروانی لەو سەرەوە دانیشتگی!