دێیەک هەیە لەو وڵاتی سنە کانی مشکانی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  498 بینین

دێیەک هەیە لەو وڵاتی سنە «کانی مشکان»ی ناوە. یەکێکیش هەیە «قوسەیری» پێ ئەڵێن و زاوای «ئایەتوڵڵا»یە. ئایەتوڵڵا پشیلەیەکی کەللەزلی تووکنی زۆر سەیری هەیە و لە بەردەمیا هەڵ ئەتوتێ.

قوسەیری ڕۆژێک ئەچێتە لای ئایەتوڵڵا. پشیلەکە لە بەردەم ئایەتوڵڵادا ئەبێ. ئەم قوسەیرییەش لەسەر و شکڵا خوا بێ قەزای کا زۆر ناشیرینە. بە ئایەتوڵڵا ئەڵێ: قوربان ئەم پشیلەیە زۆر سەیرە. ئایەتوڵڵاش ئەڵێ: ڕۆڵە سەیرتر ئەوەیە مەردم ئەیەژن ئایەتوڵڵا کتک و مشکی بە یەکەوە داناوە و کتکەکە هیچ دەم نابا بۆ مشکەکە.