حاجی برایم ئاغای عەمبار -خوا بێقەزای کا-...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  525 بینین

حاجی برایم ئاغای عەمبار -خوا بێقەزای کا- پیاوێک بوو ئەوەندە سەری لە ئیش و کاری دنیا دەرنەئەچوو. بە پێچەوانی خۆی کوڕێکی منداڵی هەبوو زۆری خۆش ئەویست. ڕۆژێ لێی ئەپرسێ: کوڕی بابی! حەزت ئەکرد سەد هەزار تمەنت ببوایە و وەکوو بابت ئاقڵ بوویتایە؟ ئەڵێ: نەوەڵڵا بابە. ئەڵێ: بۆ چی کوڕم؟ ئەڵێ: ئەترسم ئەو ئەقڵەی بابم کە بە منەوە بێ ئیشێکی وام پێ بکا سەد هەزار تمەنکەم لە دەست دەرکا و هەر ئەقڵەکەی خۆی بمێنێتەوە؛ منیش ئەوەم ناوێ. باوکیشی ئەڵێ: ئافەرم کوڕی خۆم دیارە تۆ لە هەموو کەس زیاتر بابی خۆت بە ئاقڵتر ئەزانی. ئەی لە بابت کەوێ بێچووە کەوێ!