مەولەوی چاوەکانی کوێر ببوون لە پاش ماوە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  591 بینین

مەولەوی چاوەکانی کوێر ببوون؛ لە پاش ماوەیەک مەلا مووسایەکی پاوەیی هەبوو ئەچێ بۆ لای و دەست ئەکا بە دڵدانەوەی مەولەوی و ئەڵێ: هیچ پێی سەغڵەت مەبە ئەگەر بزانی سەواب و جەزای بێچاوی چەندە، زۆر خۆزگە ئەخوازگەت ئەخواست بۆ ئەوە کە خوا هەر دوو دەست و قاچیشت گۆج بکا و تووشی ملەخڕەش ببی!

مەولەویش ئەڵێ: مەلا مووسا ئەگەر بە هیچا نەزانم جەزای چاونەبوون چەند زۆرە، بەوەدا ئەیزانم کە تۆی پێ نابینم!