ساڵی غەزاکە شێخ نەجمەدین و شێخ حسامەدین ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  858 بینین

ساڵی غەزاکە شێخ نەجمەدین و شێخ حسامەدین چووبوون بۆ غەزای ڕووس و گەڕابوونەوە. کوڕوکاڵی هەورامی چووبوون بۆ پێشوازیان. مەلا حسەینی کوڕی مەلا قادری بیارەش لەگەڵ ئەو پێشوازیکەرانەدا بوو، کوڕو کاڵ هەر یەکە سواری شتێک ببوون مەلا حسەین بە پێیان بوو. شێخی حەسامەدین پێی ئەڵێ: مەلا حسەین ئەوە کەرێک نەبوو سواری ببێ؟ ئەویش ئەڵێ: قوربان کەر زۆرە بەڵام بەر من ناکەوێ!