پیاوێکم لابوو مام پیرداود مان پێ ئەوت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  505 بینین

پیاوێکم لابوو «مام پیرداود» مان پێ ئەوت. ڕۆژێک هەندێ جگەرە و ئیستکان و شت هەبوو وتم بیانشۆ. پاشان خۆم هەڵم گرتن کە بۆی بەرم بۆ سەر ئاوەکە. ئەو نەیهێشت. وتم: کوڕە ئەیبەم ئەگەر نەشکێن، قەیناکا. وتی: کوڕە ئەگەر بشکێنیش هەر قەیناکا، چونکە کاسەیەک کابان بیشکێنێ دەنگی نایە!