مەلا فەیزوڵڵا هەبوو لە سنە شاعیر بوو ڕۆ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
693 بینین
مەلا فەیزوڵڵا هەبوو لە سنە شاعیر بوو. ڕۆژێک نزامولئیسلام پێی ئەڵێ: کێ لە گشت کەس بە لای تۆوە خۆشەویست ترە؟ ئەڵێ: ئاغای نیزام؟ ئەو کەسەی کە سکم تێر بکا. ئەڵێ: من تێری ئەکەم. ئەڵێ: ئاغای نیزام! خۆشەویستی بە قەرز ناوێ!