پیاوێکی بەرزانی هەبوو محەمەد ئەمین ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  566 بینین

پیاوێکی بەرزانی هەبوو «محەمەد ئەمین بیجان»ی ناو بوو، تەمەنی تەنگی لە حەفتا ساڵێک هەڵچنی بوو. ماوەیەک بوو لە کۆڕی شەڕوشۆڕا بوو. ڕۆژێک بیستی وا ئاگری شەڕێک کراوەتەوە، بۆ ئەوە دیسان بەرزان تێهەڵچنەوە، کە ئەمەی بیست؛ لوولەی تفەنگەکەی گرت هەڵی سووڕاند و وتی: پیاو ئەوەیە بکۆڕێنێ، بلوورێنی بۆ شەڕ نە وەک ژنان لە گوێ ئاگردانا دانیشێ!