کابرایەکی یۆسۆجانی کوڕێکی هەبوو مردبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  496 بینین

کابرایەکی «یۆسۆجانی» کوڕێکی هەبوو مردبوو. خەڵک و خوا دڵیان ئەدایەوە و ئەیانوت: خوا بە ڕەحمە، ئیشەڵڵا جەزای سەبرەکەت ئەداتەوە. ئەویش ئەیوت: تخوا براگەل واز بێرن. خوا هیچ کوڕ و کچێکی نەبووە بمرێت. هەر خاسە هاریش ناوێ!