میرزا ئیسماعیلی نوسرەت نزام ئاغایەکی بە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  491 بینین

میرزا ئیسماعیلی نوسرەت نزام ئاغایەکی بە دیمەن پیاوێکی ناودار بوو لە دێی «مامێزەکمامێزەک: گوندێکە لە نێوان کرماشان و سنەدا نزیک بە سونگر». ئەم نوسرەت نزامە پیاوێکی هەبوو هاشمی ناو بوو. سەرەتا هیچ لووتی پیا نەئەهێنا و زۆر لەگەڵی خراپ بوو. ڕۆژێک هاشم پێی ئەڵێ: ئاغای نوسرەت نزام تۆ نازانی ئەم هەموو خراپییە کە لەگەڵ منی ئەکەی لەگەڵ خۆتی ئەکەی؟ ئەڵێ: چۆن؟ ئەڵێ: وەختی خۆی حاجی میرزا مەجیدی باوکت خوازبێنی دایکی منی کردبوو. ئەگەر ئەو خوازبێنییە ڕێ بکەوتایە و ببوونایە بە هاوسەر، ئێستە من تۆ ئەبووم!

نوسرەت نزام قسەکەی بەلاوە سەیر ئەبێ، ئیتر لەو وەختە بەدواوە کردی پیاو ماقووڵی خۆی.