لە سنە لەسەر قەبرانی شێخان چەند گۆڕێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  495 بینین

لە سنە لەسەر قەبرانی «شێخان» چەند گۆڕێکی درێژ هەبوون، هەر زۆر زۆر درێژ بوون. ئاغا حەمەحەسەن هەبوو ڕۆژێک لەگەڵ هەندێ کەسا بەوێدا تێئەپەڕێ، سەیری ئەو قەبرە درێژانە ئەکا. بەلایەوە سەیر ئەبن ئەپرسێ: ئەمانە چین؟ ئەڵێن: ئەمانە قەبری ئەسحابەن. تۆزێکی تر تێیان ئەفکرێ و ئەڵێ ها، ها، ها، بەڵێ ئەمانە ئەبێ ئەسحابەگەل بن ئەو ئەسحابەگەلە کە بە بەیداخەکانیانەوە لێرە نریاگن!