مەلا تۆفیق هەبوو لە سلێمانی دەستی حەکیمی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  689 بینین

مەلا تۆفیق هەبوو لە سلێمانی دەستی حەکیمی هەبوو؛ دەوا ودەرمانی ئەفرۆشت، حاجی کەریمی شمقاڕیش هەبوو پیاوێکی زۆر پیر بوو. ڕۆژێک ئەچێتە لای مەلا تۆفیق ئەڵێ: سێ ژنم هەیە، بە دایمی کەلەکەم و بەر موسڵدانم و ناو سکم ژان ئەکا. دەرمانێکم پێ ناڵێی بیخۆم و چاک ببمەوە؟ مەلا تۆفیقیش ئەڵێ: مەعجوونی تۆ تەڵاقە، بیخۆ چاک ئەبیتەوە!