لە زەمانی کاکە حمەددا جوولەکەیەک لە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  518 بینین

لە زەمانی «کاکە حمەد»دا جوولەکەیەک لە سلێمانی «خواجە مووشێ»ی ناو بوو. کاکە حمەد خۆشی ئەویست، لە گەڕەکی گاورانیشا پیاوێک هەبوو

«ئاڵتوون ئەفەندی» ناو بوو. گاور بوو. کاکە حمەد ئەویشی هەر خۆش ئەویست، هاتوچۆی کاکە حمەدیان ئەکرد و زۆر دڵیان پێوە بەند بوو.

ڕۆژێک خواجە مووشێ و ئاڵتوون ئەفەندی لە لای کاکە حمەد ئەبن، بوو بە دەمەقڕەیان لەسەر عیسا و مووسا. خواجە مووشێ ئەڵێ: مووسا گەورەترە، ئاڵتوون ئەفەندی ئەڵێ: عیسا گەورەترە. لە ئەنجاما ئاڵتوون ئەفەندی ئەڵێ: خواجە مووشێ؛ ئەمەی پێ ناوێ حەزرەتی عیسا هەر لە بێشکەدا قسەی ئەکرد؛ کە چی مووسا لە تەمەنی چل ساڵیدا ئەیوت خوایە زمانم بکەرەوە و قسەم جێی خۆی بگرێ. ئەگەر بڕواشم پێ ناکەی ئەوە حاجی حمەد تەماشای قورعانی حەزرەتی محەمەد بکا بزانێ ئەمەی من ئەیڵێم هەیە لەوێدا یان نا؟. بەمە بۆڕی خواجە مووشێ دا و جووکەی لێ بڕی.