باجی خەجێ هەبوو خەڵکی سلێمانی بوو کوڕێک...
لە کتێبی:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
        بەرهەمی:
                عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
        
             1 خولەک
             1211 بینین
        
        
    باجی خەجێ هەبوو خەڵکی سلێمانی بوو. کوڕێکی خوشکەزای هەبوو زۆری خۆشئەویست هەموو جار پێی ئەوت: ئۆ ڕۆڵە ببی بە دارەکەی قەرەداغ هەزار لقت لێ ببێتەوە. ئەمە مەبەستی ئەوە بوو کە عومری درێژ بێ و نەتەوەی زۆری لێ بکەوێتەوە.