حاجی شێخ عەبدوڵڵا کوڕی گەرەی شێخ بورهان ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
788 بینین
حاجی شێخ عەبدوڵڵا کوڕی گەرەی شێخ بورهان بوو، چاوی تێکچوو بوو. حەکیمێک دەرمانی ئەکرد. حاجی مەلا مەحەمەدی شەرەفکەندی لێی ئەپرسێ: چاوەکانت چۆنە؟ ئەڵێ: قوربان بە قسەی حەکیمەکە ئەڵێ سێ ڕۆژە چاکە!