مەلا مومنیی جوانڕۆیی هەبوو ژنێکی هەبوو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  815 بینین

مەلا مومنیی جوانڕۆیی هەبوو ژنێکی هەبوو خافاتمی ناو بوو. خافاتمیش هەر خوێند بووی. خافاتم هەر کاتێ نانی دائەنا مەلا مومنی مێردی پێی ئەوت: خافاتم سەرت ڕووت کە. کە ئەو سەری ڕووت ئەکرد ئەمیش سوورەتی: قل هو اللهعەرەبی»ی ئەخوێند. خافاتم ڕۆژێک وتی: ئەرێ پیاوەکە ئەوە بۆ چ کە من سەر ڕووت ئەکەم تۆ «قل هو اللهعەرەبی» ئەخوێنی؟ ئەویش وتی: خافاتم لە حەدیسی شەریفدا دیومە ئەفەرمێ کە ئافرەت سەری ڕووت کرد ئیتر مەلاییکە نایەتە ئەو شوێنە. کە سوورەی «قل هو اللهعەرەبی» ش خوێنرا لە هەر شوێنێک، شەیتانیش ناچێتە ئەو شوێنە. جا لە بەر ئەوە کە من نامەوێ عەزیەتی هیچیان بدەم بۆ سەر نان خواردن، مەلاییەکە بە تۆ و شەیتانەکە بە خۆم دوور ئەخەمەوە!