حاجی ئەحمەدی کڕنوو ئەچێتە بناری هەورامان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  866 بینین

حاجی ئەحمەدی کڕنوو ئەچێتە بناری هەورامان و لەوێ کابرایەک دێتە لای ئەڵێ: برا تۆ حەکیمی؟ ئەڵێ: ئەرێ. ئەڵێ: برا من مووی ڕیشم ژان ئەکا! ئەڵێ: چیت خواردووە؟ ئەڵێ: نان و یەخ! ئەڵێ: بچۆ بۆ خۆت گۆڕبەگۆڕ بە، نە دەردەکەت لە دەردی خەڵک ئەکا، نە نەخۆشییەکەت!