لەو کوێستانی دەوری سەردەشتە پیاوێک هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  724 بینین

لەو کوێستانی دەوری سەردەشتە پیاوێک هەبوو مام وەیسەی ناو بوو. ڕاوچییەکی زۆر بەکار بوو؛ زۆرتر بۆ ڕاوە پڵنگ ئەچوو. بەڵام ئەو دەردەی هەبوو کە ئەچوو بۆ ڕاوە پڵنگ ئەینرکاند و ئەتڕی. پێیان ئەوت: مام وەیسە بۆچ ئەنرکێنی و ئەتڕی؟ ئەیوت: ئەنرکێنم بۆ ئەوە پڵنگەکە بترسێ، بەڵام قسەی خۆمان بێ خۆیشم ئەترسم بۆیە ئەتڕم!