کابرایەک هەبوو لە سنە میرزا فەقێی ناو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  701 بینین

کابرایەک هەبوو لە سنە میرزا فەقێی ناو بوو؛ پیاوێکی بە دین و لە خوا ترس و فەقیرۆکەش بوو. ڕۆژێک ئەچێتە لای مەلا ئەحمەدی قیامەتی (کە ئەم مەلا ئەحمەدە مزگەوتێکی هەبوو لە ناو بازاڕەکە بوو بە ڕۆژ لە بەرهەیوانی مزگەوتەکە دا ئەنیشت و خەڵک ئەچوون پرسی شەرعییان پێ ئەکرد). ئەڵێ: قوربان من هەرچەندە نوێژ دائەبەستم و ئەچمە ناو نوێژەکەوە شەرع شەرمی بۆ نییە کێرم هەڵئەستێ نازانم چارم چییە؟ ئەویش ئەڵێ: فیکر لە مردنی باوک و دایکت بکەرەوە. ئەڵێ: کەڵکی نییە. ئەڵێ: هەناسەی خۆت بخۆوە. ئەڵێ: کەڵکی نییە. ئەڵێ: فکری قەبر و قیامەت بکەرەوە. ئەڵێ: کەڵکی نییە، ئەمانەم هەموو کردووە هیچ کەڵکی نییە، تەنانەت فیکرم لە ئاغای قیامەتێ کردگەسۆ هەر سوودێکی نییە!

مەلا ئەحمەد تۆزێ ڕائەمێنێ و تێک ئەچێ و ئەڵێ: کە واتە کابرا بیسوو بە قنگی منا! کابراش ئەڵێ: قوربان! ئاخر من بۆ چە هاتم بۆ خزمەتی جەنابت؟ بۆ ئەوەی هەرچی جەنابت بفەرمووی من وا بکەم!