ئەو سەردەمە کە ماینسواری باوی هەبوو هەن...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  762 بینین

ئەو سەردەمە کە ماینسواری باوی هەبوو. هەندێ کەس لە سلێمانی ئێواران ئەسپی چاک چاکیان ئەڕازاندەوە و ئەچوون لەو دەشتی کانێسکانە مەیدانبازیی و غار غارێنیان دەکرد. «عەلی برزۆ» هەبوو قەساب بوو، هەر لە خۆی ئەهات ماینی کە حێڵە بڕازێنێتەوە بە ڕەخت و خشڵی زیوین و خۆیشی چەفتەی سوورمە و مشکی تێکەڵاو کا و لەسەری ببەستێ و لە ناوەڕاستی زینەکەدا وەکوو سنگ بچەقێ.

ئێوارەیەک ئەم عەلی برزۆیەلە کاتی غارغارێنا لە مەیدانبازییدا پێش هەموو سوارەکانی تر کەوت. عەزیز بەگ هەبوو لەو لاوە دەستی کرد بە هەڵپەڕکێ و پێکەنین و خۆشی. پێیان وت: بۆ چ وا خۆشی خۆشیتە؟ بۆ ئەسپەکەی عەلی برزۆ هی تۆیە؟ وتی: نەوەڵڵا بەڵام لغاوی ئەسپەکەی من بۆم دروست کردووە!