شێخ حەمەمینی مەولانایی هەبوو وتی لەو ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
997 بینین
شێخ حەمەمینی مەولانایی هەبوو وتی: لەو کوێستانەی لای ئێمە کابرایەکی جاف ڕێوی قەپی لێ گرتبوو، هاتە لام لە ڕووی نەئەهات بڵێ ڕێوی قەپی لێ گرتووم؛ وتی: یا شێخ سەگی ئەو ماڵە گۆرانە گرتمی نووشتەیەکم بۆ بکە. وتی: کە دەستم دا بە نووسینی نووشتەکەوە وتی: تخوا یا شێخ بڕێ لە نووشتەی ڕێویشی تێخە!