نوێژ بە جەماعەت ئەکرا کابرایەکی کەڕ لە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1010 بینین

نوێژ بە جەماعەت ئەکرا، کابرایەکی کەڕ لە تەنیشت کابرایەکەوە ڕاوەستا بوو کە بۆنی دەمی ئەهات. کابرای دەم بۆگەن سەری نا بە لای کابرای کەڕەوە وتی: لام وایە ئیمامەکەمان لە نوێژەکەدا سەهوێکی کرد. کەڕەش وتی: بەڵێ تسێکی کەند!