مەلا ڕەشیدێکی چیچۆرانی هەبوو لە سەگ زۆر ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
941 بینین
مەلا ڕەشیدێکی چیچۆرانی هەبوو لە سەگ زۆر ئەترسا، پێیان وت: تۆ چەند فێڵ ئەزانی کە خۆت لە سەگ ڕزگار بکەی؟ وتی: زیاد لە سەد فێڵ ئەزانم، بەڵام ڕاستی چاکترینیان ئەوەیە نە من چاوم بەو بکەوێ نە ئەو چاوی بە من بکەوێ!