موشکی خوتەنە پەرچەمی خۆشبوویی برایم
پێنج خشتەکیی لەسەر شیعری زێوەر
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
2 خولەک
672 بینین
موشکی خوتەنە پەرچەمی خۆشبوویی برایم
ڕەشکی سەمەنە ڕوومەتی مینوویی برایم
لەعلی یەمەنە لێوی سوخەنگوویی برایم
«دوڕڕی عەدەنە تەلعەتی نیکوویی برایم
سەروی چەمەنە قامەتی دلجوویی برایم»
زاهید نە، منی عاشق ئەسیرم بە نیگاهی
مورشید وەرەگێڕێ لە ئیمان چاوی سیاهی
کاری من و مانیناوی تایبەت نییە قەت سوورەتی ماهی
«نەخشینە بە نووکی قەڵەمی سونعی ئیلاهی
دنیا ئەگرێ قووەتی بازوویی برایم»
لەوساوە کە بیماری ئەوم دیوە بە دووربین
خەڵکینە مەپرسن لە منی خەستە و مسکین
هەرچەندە دڵم چاکە بە تیری «بلە نەخشین»
«فیکرم هەموو ڕەنگینە لە فەیزی دڵی خوونین
ئەی من بە فیدای خەنجەری ئەبروویی برایم»
ئەو شۆخە کە چەفیەی لە سەر و گەردنی ئاڵان
ڕیشەی دڵی عوششاقی بە ڕیشووی ڕەشی پچڕان
کوڵمی کە بەدەر خست و جیهانی هەموو شێوان
«ئەستێرەیی ڕوخساری دڵی عالەمی سووتان
بورهانی مونەججیم بوو مەگەر ڕوویی برایم»
وەک مورغی قەفەس بۆ چی نەکەم زار و نەفیرێ
حەیرانم ئەمیستاکە وەکوو بمخەنە بیرێ
نەم بیستووە قەت ڕاوکەر هەتا ئێستە بگیرێ
«بیستوومە بە دام و بە شکار ئاسک ئەگیرێ
ئینسان ئەگرێ دیدەیی ئاهوویی برایم»
گەرچی منی دێوانە بە دڵ مات و حەزینم
لەم بادیە سەییادسیفەت گۆشەنشینم
بۆ گرتنی ئەو ئاسکە دایم لە کەمینم
«ئەو نیعمەتە پڕ لەززەتە ڕۆژێ کە ببینم
دەستی من لەسەر گەردەن و ئەبروویی برایم»
ئەو ڕۆژە کە وا دای لە دڵم تیری موحەببەت
گرتی بە مەسەل ئایینە تەسویری موحەببەت
چونکە بووە دێوانە بە زەنجیری موحەببەت
«بەدبەختییە ئازادی لە زەنجیری موحەببەت
بەم ڕەنگەیە تای سیلسیلەیی موویی برایم»
ئەو ڕۆژە کە ئەو ڕەهزەنە پشتی لە وەفا بوو
کاروانی دڵ و دین و ئیمان ڕووی لە فەنا بوو
قوربان وەکوو بێخودناسناوی ئەدەبی مەبە دوچاری بەڵا بوو
«زێوەرناوی تایبەت بە حەزەر بە ئەمە ئاشووبە بەڵا بوو
ئیمان ئەدزێ قووەتی بازوویی برایم»