مەلایەک لە کۆڕێکا وەعزی ئەدا وتی کاتێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  758 بینین

مەلایەک لە کۆڕێکا وەعزی ئەدا وتی: کاتێ کە حەزرەتی ئیبراهیم هات حەزرەتی ئیسماعیلی کوڕی سەر ببڕێ، هەرچی مەلەیەکە هەبوو نەبوو کەوتنە پاڕانەوە و پاشان خوا بەرانێکی نارد بۆ حەزرەتی ئیبراهیم و لەباتی حەزرەتی ئیسماعیل کردی بە قوربانی. جا ئێستە هەر کەس قوربانی بکا وەکوو ئەو قوربانییەی حەزرەتی ئیبراهیم وایە. کابرایەک لە کۆڕی وەعزەکەدا دانیشتبوو، هەستا و وتی: ئەوە ئێژی چی؟ ئەو گشت مەلایەکە؟ کەوتنە پاڕانەوە تا خوا بەرانێکی لە دەست بووەوە ئێستە من وە قسەی دەم هەڵپچڕاوێکی وەکوو تۆ تێرم ئەو مەڕە پەڕە فرەخاسەم ئەکەم وە قوربانی؟ دە بکەم وە قنگ دایک ئەو کەسەوە کە وە گوێت بکا!