لە قسەی گوێ ئاگردانی کوردانەیە ئەڵێ کاب...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  814 بینین

لە قسەی گوێ ئاگردانی کوردانەیە ئەڵێ:

کابرایەک هەبوو لەو سەرە گەلێ قسە و زمانی ئەزانی. یەکێکی تریش هەبوو هیچی نەئەزانی. نەزانەکە چوو لای زاناکە پێی وت: قسەیەکم فێرکە. ئەویش وتی: نازانم وتی: پیاوەتیت بێ تۆ فرە ئەزانی شتێکم فێرکە. وتی: باشە قسەیەکت فێر ئەکەم بە گانێک. وتی: پیاوەتیت ببێ شتی وا چۆن ئەبێ؟ وتی: هەر ئەوەیە. ناچار کابرا ڕازی بوو ئەویش پێوەی نیشت و لێی بووەوە. وتی: دەی قسەیەکم فێرکە. وتی: بڕۆ هەتا ماوی بڵێ ئای قنگم!