حاجی مەلا ساڵحی گۆزەپانکە و حاجی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  754 بینین

حاجی مەلا ساڵحی گۆزەپانکە و حاجی مەلاعومەری هۆمەر کونبەتی هاتنە لام. دنیا گەرم بوو، وتیان: ئاوی سارد ئەخۆینەوە. ئەو پیاوەی کە لام بوو هەر مام پیرداودمان پێ ئەوت، پێم وت: بچۆ ئاوی سارد بێنە. مام پیر داود چوو بەفری هێنا و خستیە ناو سەتڵێکی گەورەوە پڕی کرد لە ئاو و هێنای تەق لە بەردەمی حاجی مەلا ساڵحا داینا. حاجی مەلا کە ئەمەی چاو پێکەوت وتی: دەک مردیت مرێ پیرداود! هەر فیکەکەی ماوە دوو فیکەشمان لۆ بکە! مام پیرداود هیچی بۆ نەمایەوە وتی: قوربان هەموو جار هەر وا دەکەم!