ژنێک هەبوو خادایە یان پێ ئەوت زەمان ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  726 بینین

ژنێک هەبوو «خادایە» یان پێ ئەوت. زەمان هێنابووی بەسەریا سەردەمی جارانی نەمابوو تەشی ڕێسی ئەکرد بۆ ئەم و ئەو. مەلاژن فاتم هەبوو ڕۆژێک هەندێ خوری ئەباتە لای بۆی بڕێسێ. ئەویش بۆی ئەڕێسێ و پاشان بۆی ئەچێتەوە. کە سەیری ئەکا ئەڵێ: ئەمە ئەستوورە! خادایە هەڵی ئەوەشێنێتەوە بۆی ئەڕێسێتەوە. ئەمجا بۆی ئەچێتەوە سەیری ئەکا ئەڵێ: ئەمە باریکە! خادایە ئەڵێ: خافاتم نازانم چۆنت ئەوێ؟ باریک ئەیڕێسم ئەڵێی ئەمە باریکە، ئەستوور ئەیڕێسم ئەڵێی ئەستوورە. خافاتمیش ئەڵێ: خادایە نە باریک و نە ئەستوور وەک هینەکەی مەلا گردەڕێس بێ!