کابرایەکی تاجر هەبوو لەو سەرە بارخانەی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  602 بینین

کابرایەکی تاجر هەبوو لەو سەرە بارخانەی بار کرد و چوو بۆ تەورێز. وا ڕێکەوت لەوێشەوە چوو بۆ ڕووسیا. کاروانەکەی چەند ساڵێ درێژەی کێشا، خزمەتکارێکی ڕەش پێستی کەچەڵیان لە ماڵا هەبوو، وا دیار بوو خانم لەگەڵیا ڕێکەوتبوو و دوو خوڵامی لێ ببوو.

ڕۆژێ خەبەریان دا کە ئاغا هاتەوە. کابرای خزمەتکار منداڵەکانی هەڵگرت و یەکێکیانی خستە سەرشانی و ئەویکەشیان بە شوێنیەوە چوون بە پیر ئاغاوە. ئاغا منداڵەکەی سەر شانی چاوپێکەوت وتی: ئەمە هی کێیە؟ وتی: هی خانمە.

ئاغا وتی: بەخوا سەیرە. کابرا وتی: ئەوەی بە شوێنمەوەیە ئەو سەیرترە!