کابرایەکی کورد ساڵێک ئەچێ بۆ حەج لە کات...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  594 بینین

کابرایەکی کورد ساڵێک ئەچێ بۆ حەج، لە کاتی تەوافا جامانەکەی لێ ئەدزن. حاجی مستەفا پاشا وتی: وا ڕێ کەوتبوو من لە پشت ئەو کابرایەوە بووم، گوێم لێ بوو هەر ئەیوت: بینایی چاوان! ئەمجارە هاتم بۆ خزمەتت فەرمووت جامانەکەم بدزن. ئەگەر جارێکی کە منت لێرە چاو پێ کەوت بفەرموو هەرچی دەم و ددانم بشکێنن وەسەر یەکا!