کابرایەک هەبوو بۆنی دەمی ئەهات کابرایەک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  693 بینین

کابرایەک هەبوو بۆنی دەمی ئەهات. کابرایەکی تریش هەبوو گوێی کەڕ بوو.

ئەوەی کە بۆنی دەمی ئەهات ئەیسرکان بە گوێی کابرای کەڕدا. ئەویش ئەیوت: بەخوا فڵانی نازانم ئەڵێی چی؟ ئەوەندە ئەزانم ئەتسی بە گوێما.