کابرایەکی میروەیسی جارێک ئەچێ بۆ حەج ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
804 بینین
کابرایەکی میروەیسی جارێک ئەچێ بۆ حەج نەختێ پەلە ئەکات و زوو ئەڕوا. کە ئەگاتە کەعبە خێرا پەلامار ئەدا و قوڵفی کەعبە ئەگرێ و ئەڵێ: خوایە بم وەساقەت خێرا لە خۆم و باوکم و دایکم خۆش بووە تا خێڵ بەرۆکی نەگرتگی!