لە زەمانی ئەوڕەحمان پاشای باباندا کابرای...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  588 بینین

لە زەمانی ئەوڕەحمان پاشای باباندا کابرایەک چووە ماڵی پیرێژنێک و سواری بوو. پیرێژنەکە وتی: ئەرێ کوڕم دەنگ و باس چییە؟ کوڕەش وتی: بەخوا نازانم، ئەوەندە ئەزانم پاشا ئەمری دەرکردووە ساڵێکی تەواو ئەبێ سواری پیرێژن بین.

پیرێژن وتی: فەرمانێکی چەند بە ڕێ و جێیە! پیرێژنە کچێکی هەبوو لەو لاوە گوێی لێ بوو، بەدەم نووکە نووکەوە وتی: گوایە ئێمە گوناحمان چییە وا پاشا قسەیەکی لە ئێمەشەوە نەکردووە؟ پیرێژنەکە خێرا هەڵیدایە وتی: چەنە لێ مەدە. تۆ گریانەکەت فرمێسکە، من گریانەکەم خوێنە، من ناتوانم پێچەوانەی فەرمانی پاشا بکەم، ئیشی خۆت بکە کوڕم!