لەو سەرە خەتەنەسووران بوو چەند منداڵێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  793 بینین

لەو سەرە خەتەنەسووران بوو؛ چەند منداڵێکیان هێنابوو خەتەنەیان ئەکردن، چەند کچێکی منداڵیش لەوێ بوون. لە باتی ئەوە کوڕەکان بگرین، کە چی کچەکان ئەگریان. پێیان وتن هی کوڕەکان ئەبڕن؛ ئێوە بۆ چی ئەگرین؟ وتیان: ئەوەی کە بەوانەوەیە نووکەکەیان بۆ ئێمە تیژ ئەکەن.