ساڵێک مەحموو پاشای جاف لەگەڵ باوکی جەمیل...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  523 بینین

ساڵێک مەحموو پاشای جاف لەگەڵ باوکی جەمیل بەگی بابان دوژمنایەتییان هەبوو، مەحموو پاشا ناردی لە هەر تایەفەیەی چل سواری کۆ کردەوە. شەو و ڕۆژێکی تەواو قسەی لەگەڵ کردن و ئینجا ناردنی کە بچن لە کفری، لەگەڵ دوژمن شەڕ کەن. ڕۆیشتن لە دوای سێ ڕۆژ لەشکرەکە گەڕانەوە. پرسی: چیتان کرد؟ وتیان: «قوربان! پێر گەیشتینە قەراخ شاری کفری، تەگبیرمان ئەکرد کە چۆن بچین دوژمن بکوژین و لەو وەختەدا یەکێک جارێک پشمی -واتە سەبری هێنا- ئیتر ئێمەش گەڕاینەوە بۆ دواوە!»