کابرایەکی بەرکێوی کوڕێکی بوو خلەی ناو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  528 بینین

کابرایەکی بەرکێوی کوڕێکی بوو خلەی ناو بوو، نەخۆش بوو. لێیان پرسی کوڕەکەت چاکە شوکر؟ وتی: «ناوەڵڵا! ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژان خراپترە؛ تەنانەت سێ تەحامانم لۆ دانایە، لە هیچیانی نەخوارد!» وتیان: تەحامەکان چی بوو؟ وتی: «بەڕوو بە کاڵی، بەڕوو بە کوڵاوی، بەڕوو بە برژاوی! ئینجا خلە بێ و بەڕووان نەخوا!» یەکێ لەولاوە وتی: ها ئەم کوڵوە شەکرۆکەی بۆ بەرە، بەڵکوو بیخوا. کابرا وتی: «من ئەڵێم بەڕووان ناخوا، ئینجا نۆرەی شەکرانە!»