پیاوێک هەبوو لە سلێمانی دووکانی بازرگانی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  520 بینین

پیاوێک هەبوو لە سلێمانی دووکانی بازرگانی هەبوو لە خانی حاجی ئاغا فەتحوڵڵا، دووکانی حاجی فەقێش بەرامبەر دووکانەکەی ئەو بوو. لە بەیانییەوە تا ئێوارە لەسەر ئەو دووکانە دائەنیشت، هەر بڕنوتی هەڵئەمژی. سەرەڕای ئەوەش مشتەرییەکانی حاجی ئێقیان ئەدایەوە، ئەچوون لەسەر دووکانەکەی ئەو دائەنیشتن! جا لێیان پرسی: ها، خاڵە! دنیا لە چییایە؟ ئەویش ئەیوت: «لە چییایە؟ سبەینێ خوا هەر خۆی ئەمێنێ و حاجی فەقێ».