کابرایەکی شێت لە سلێمانی هەبوو...
لە کتێبی:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
        بەرهەمی:
                عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
        
             1 خولەک
             1200 بینین
        
        
    کابرایەکی شێت لە سلێمانی هەبوو، «قولە»ی ناو بوو، ڕۆژێک بەردێک ئەدا لە پیاوێک و ئەیکوژێ. پیاوە ئەبەن ئەینێژن. لە پاشا شەوجمعانەی بۆ ئەکەن و حەڵوای بۆ ئەبەخشنەوە. قولە ئەچێ و هیچی بەش نادەن و دەری ئەکەن. ئەویش ئەیکا بە هەرا و هاوار، ئەڵێ: «سەیر کەن! من خۆم کوشتوومە و حەڵواشم بەش نادەن».