کابرایەک هەبوو حاجی سەفەری ناو بوو چوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  748 بینین

کابرایەک هەبوو، حاجی سەفەری ناو بوو، چووبوو بۆ حەج و هاتەوە، لێیان پرسی: حاجی مەککە خۆشە؟ وتی: ناوەڵڵا یاخوا هەرچی موسڵمانە ڕێی تێ نەکەوێ. ئەگەر باوەڕتان هەیە جەحەننەم لە مەککە گەلێ خۆشترە.