کابرایەکی کورد منداڵێکی هەبوو شەوێک ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  569 بینین

کابرایەکی کورد منداڵێکی هەبوو شەوێک لەسەر پشت ڕاکشابوو، تەماشای ئاسمانی ئەکرد. لە باوکی پرسی: باوە ئەو خەتە سپییە چییە بە ئاسمانەوە؟ باوکیشی وتی: ڕۆڵە ئەوە ڕێی کاکێشانە. کتوپڕ کوڕە لە پڕ ڕاست بۆوە و وتی: ئای بە خوا بابە پووشێک لە کایەنەکەی ئاسمان کەوتە خوارەوە چووە چاومەوە. دەستی کرد بە گریان.