هەتیوێک لە دێی پیران بوو ناوی مەولە بوو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  634 بینین

هەتیوێک لە دێی پیران بوو ناوی مەولە بوو، زۆر بێدەسەڵات و دەستەپاچە بوو، هەر کەس هەڵئەستا لێی ئەدا و تێی هەڵئەدا. تازە ئینگلیز هاتبووە وڵاتەوە، مەولە ڕۆژێک لەگەڵ هەتیوێکی کە ناوی ئەحە هوژە بوو شەڕیان ببوو، ئەحە هوژە مەولەی نابووە ژێر خۆی، هەرچەند لەقەی ئەدا بە کەلەکەیا مەولە وەکوو داڵ ئەیشیڕان! کە چی پیرێژنەکەی دایکی هاواری ئەکرد: خەڵکینە بۆ خاتری خوا مەولە بگرن با یەکێ نەکوژێ، دەور دەوری ماژۆڕە!